مامۆستا عه‌زیز مه‌حمود، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و نوێ، 45 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ و له رۆژی 25/3/1979، له زیندانی موسڵ له سێداره درا.
شه‌هیدی سه‌ركرده عه‌زیز مه‌حمود مه‌لا غه‌فور ناسراو به مامۆستا عه‌زیز، له دایكبووی ساڵی 1943ی شاری سلێمانیه، خێزانه‌كه‌یان یه‌كێكه له خێزانه ناودارو خوێنده‌وار و خانه‌دانه‌كانی شاری سلێمانی.
قۆناغه‌كانی خوێندنی به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوكردووه، له‌قۆناغی خوێندنی ناوه‌ندییه‌وه تێكه‌ڵاوی ره‌وتی تێكۆشان بووه، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كاندا رۆیشتووه و راسته‌ڕێگه‌ی خه‌باتی وننه‌كردووه، له‌خه‌باتی شاخیشدا به‌شدارییه‌كی كاریگه‌رانه‌ی كردووه و بۆته یه‌كێك له رابه‌ر و پێشه‌وایانی شۆڕش.
مامۆستا عه‌زیز به‌ر له‌وه‌ی له دایك ببێت باوكی كۆچی دوایی كردووه و ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنی خۆی و هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ی (نه‌سرین و نازه‌نین) كه‌وتۆته ئه‌ستۆی دایكیان، دایكیشیان په‌روه‌رده‌یه‌كی شایسته‌ی منداڵه‌كانی كردووه و توانیویه‌تی كۆرپه‌كانی والێبكات ببنه كه‌سانی باش بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان.
مامۆستا عه‌زیز، دوای ئه‌وه‌ی قۆناغی ئاماده‌یی له سلێمانی ته‌واو كرد ، ساڵی 1968 بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن چووه به‌غدا و ساڵی 1972 كۆلێژی ئه‌ده‌بیات- به‌شی كوردیی له‌زانكۆی به‌غدا
ته‌واو كرد.
تێكه‌ڵاوبوونی به‌كاری سیاسییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆقۆناغی ناوه‌ندی و ساڵی 1963 بووه به‌پێشمه‌رگه‌ی ناو شار‌و ته‌ته‌ری گه‌یاندنی پۆسته‌كانی شۆڕش بووه له‌ناوه‌وه بۆ ده‌ره‌وه، ساڵانی 1960-1972 وه‌ك خوێندكارێكی زانكۆ‌و كادرێكی پێشكه‌وتوو له‌به‌غدا كاری حزبی و رێكخراوه‌یی به‌وپه‌ڕی په‌رۆشی و دڵسۆزییه‌وه به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه، به‌شداری چه‌ندین كۆنفرانس و كۆنگره‌ی یه‌كێتی قوتابیان و پارتی كردووه، سه‌ركرده‌یه‌كی وریا‌و بیرتیژو راستگۆی خه‌باتی خوێندكاران بووه، چه‌ند خولێكی كادری و رۆشنبیری بینیوه.
ساڵی1970 په‌یوه‌ندیكردووه به‌رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی-لینینی كوردستانه‌وه و سه‌رپه‌رشتی یه‌كێك له‌شانه سه‌ره‌تایی و نهێنیه‌كانی له‌ئه‌ستۆ بووه، له‌به‌غداو سلێمانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر له‌هه‌موو كۆڕ‌و دانیشنه‌كانی موناقه‌شه‌ی جدی و بیری نوێی هه‌بووه.
له نسكۆی ساڵی 1975ی شۆڕشی ئه‌یلولدا خه‌مخۆری هه‌ڵسانه‌وه‌ی شۆڕش بوو، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه زۆرترین په‌یوه‌ندی به‌هاوڕێیان و پێشمه‌رگه‌وه كرد.
ساڵانی 1976-1977 ماڵی مامۆستا عه‌زیز و خوشكه‌كانی ببوونه به‌شێك له‌راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی كۆمه‌ڵه و به جێگه‌یاندنی رێنماییه‌كانی (كاك ئارام)، جگه‌له‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی شوێنی حه‌وانه‌وه و داڵده‌دانی زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه بوون له‌و قۆناغه سه‌خته‌كه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان له‌شاری سلێمانیدا.
ساڵی 1977 روویكرده‌شاخ و بوو به‌پێشمه‌رگه، له ئه‌یلولی هه‌مان ساڵدا و له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی ی.ن.ك له ناو وڵات‌دا، به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیان هه‌ڵبژێردرا.
ساڵی 1978 كرایه لێپرسراوی لقی دووی كه‌ركوك-ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
هه‌مان ساڵ بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی شۆڕش چووه ناو شاری سلێمانی، به‌ڵام له بۆسه‌یه‌كی پیلان بۆ داڕێژراوی چه‌ند خۆفرۆشێكدا، ده‌ستگیركرا و كه‌وته ده‌ستی به‌عس.
له زینداندا چه‌ندین جۆر ئه‌شكه‌نجه‌ی رۆحی و جه‌سته‌ییان له‌گه‌ڵدا تاقیكرده‌وه، كه‌چی ته‌نیا وشه‌یه‌كی نه‌دركاند كه دڵی دوژمنی پێ شادبێت و سودی لێ ببینێت، له‌كاتێكدا ئه‌و به‌رپرسیارێته گه‌وره‌یه‌ی هه‌بوو كه‌سه‌رپه‌رشتی زۆرێك له‌هێڵه‌كانی رێكخستنی ده‌كرد.
به‌داخه‌وه، شه‌وی 24\25/3/1979 له قه‌سابخانه‌كه‌ی موسڵ له‌سێداره درا.
لاپه‌ڕه‌ی سه‌روه‌ران