فرانكۆ نیرۆ، ئه‌كته‌رێكی ئیتالییه، له 23ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1941 له شاری پارما له ئیتالیا له‌دایكبووه، له ساڵی 1962 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، ناوی راسته‌قینه‌ی فرانسیسكۆ سپارانێرۆیه، سه‌ره‌تا زانستی ئابووری خوێندووه پێش ئه‌وه‌ی بچێته شانۆی بچووكی میلانۆ بۆ خوێندنی شانۆ .
هه‌ر له منداڵییه‌وه زۆر حه‌زی له نواندن بوو، خه‌ونیشی به‌وه ده‌بینی ببێته ئه‌ستێره‌ی شاشه، دوای ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی به‌ده‌ستهێنا، له زانكۆ په‌یوه‌ندی به به‌شی ئابوورییه‌وه كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شداری له كۆمه‌ڵێك شانۆنامه‌ی زانكۆدا كرد، كه له رێگه‌یه‌وه به‌هره هونه‌رییه گه‌وره‌كه‌ی خۆی نیشاندا، ئه‌مه‌ش وایلێكرد له ئابوورییه‌وه بچێته سه‌ر شانۆی شاری میلانۆی ئیتالیا، له ماوه‌ی ساڵانی خوێندنیدا، باڵاده‌ستییه‌كی روونی به‌سه‌ر هاوته‌مه‌نه‌كانیدا هەبوو، ئه‌ستێره‌ی بێ جێگه‌ی مشتومڕی شانۆ بوو، فرانكۆ له ساڵی 2006 زه‌ماوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڤانێسا رێدگره‌ڤ كردووه، پێش ناسینی ڤانێستا، ئه‌م ئه‌ستێره‌یه په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ستێره‌ی سینه‌مادا هه‌بووه.
فرانكۆ نیرۆ، یه‌كه‌م رۆڵی سه‌ره‌كی خۆی له فیلمی (دجانگۆ) له ساڵی 1966 له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر سێرجیۆ كۆربوچیه‌وه بینی، كه به‌شداری كرد له ده‌ركه‌وتنی له هه‌شت فیلم‌دا له‌و ساڵه‌دا، له‌نێویاندا رۆڵی ئابێل له فیلمی (The Bible in the Beginning)دا، له فیلمه‌كانی (كیۆما)، (ده رۆژ كه جیهانی هه‌ژاند) و (دانپێدانانی پۆلیسێك له‌به‌رده‌م پشكنه‌ری گشتی)دا هه‌یه، له ئه‌زموونه‌كانی ئه‌م دواییه‌یدا به‌شداریكردنی له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری هه‌نگاری گابه‌ر كۆلتای له دوو فیلمی (سه‌ركه‌وتن) له ساڵی 1996 و (تاجی پیرۆز) له ساڵی 2001. له نێو ئه‌و فیلمانه‌ی نیرۆ تێیدا ده‌ركه‌وت فیلمی (21 سه‌عات له میونشن) بوو، كه تێیدا ده‌رهێنه‌ر ستیڤن سپیلبێرگ دوای سی ساڵ گه‌ڕایه‌وه بۆ وێنه‌گرتنی فیلمێك له‌سه‌ر هه‌مان چیرۆك به ناوی (میونشن)، ئه‌كته‌ری ئیتالی كۆمێنتێكی كرد كه جیاوازی نێوان ئه‌م دوانه ئه‌وه‌یه (ئه‌و فیلمه‌ی من تێیدا رۆڵم گێڕا به شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌تر باسی واقیعی ده‌كرد، له كاتێكدا فیلمه‌كه‌ی سپیلبێرگ له‌سه‌ر دۆخی ده‌روونی ئه‌و كه‌سانه بوو كه ئۆپه‌راسیۆنی میونشنیان جێبەجێكرد.
دیانا ئه‌حمه‌د
سه‌رچاوه: نجومی