هه‌نجیر یه‌كێكه له میوه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان، زۆرێك له توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه سوودی زۆری هه‌یه بۆ له‌ش، به‌و پێیه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵ كه‌مده‌كاته‌وه و ئاستی شه‌كر له خوێندا كۆنترۆڵ ده‌كات.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی رۆڵی هه‌یه له یارمه‌تیدانی نه‌هێشتنی قه‌بزی، هه‌روه‌ها رێگری له پووكانه‌وه‌ی ئێسك ده‌كات، هه‌نجیر چه‌ندین دژه ئۆكسانی تێدایه مه‌ترسی دروستبوونی رادیكاڵه ئازاده‌كان له له‌شدا كه‌مده‌كاته‌وه، جگه له زۆرێك له ڤیتامینه‌كان، وه‌ك: ڤیتامین A، ڤیتامین C، ڤیتامین K، پۆتاسیۆم، زینك، و مه‌گنیسیۆم، جگه له سووده گشتیيه‌كانی بۆ جه‌سته، و كۆمه‌ڵێك سوودی بۆ پێست و قژیش هه‌یه.
یه‌سنا محه‌مه‌د
سه‌رچاوه: الموضوع