كۆمار عه‌لی
ره‌نگه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئاسان نه‌بێت كچێك به ته‌نها سه‌دان كیلۆمه‌تر ببڕێت و دوای عه‌شقی پیشه‌كه‌ی بكه‌وێت، به‌ڵام من سنووری جوگرافیم تێپه‌ڕاند و ئه‌زموونێكی نوێم تاقیكرده‌وه. ئه‌مه پێشه‌كی وه‌ڵامه‌كانی لیزا سالار پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی عیراقییه‌ی كوردییه بۆ وه‌ڵامه‌كانی دوالاپەڕە، كه له‌باره‌ی چه‌كه‌ره‌ی ئه‌زموونی راگه‌یاندنی و ژیانی له‌به‌غدا ئاراسته‌یمان كرد.
لیزا كه خه‌ڵكی سلێمانییه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت؛ له كاتی خوێندنی زانكۆ و دواتریش به‌هه‌ندێك ئه‌زموونی كاركردندا تێپه‌ڕیم، به‌ڵام هیچیان تامی راگه‌یاندنیان نه‌بوو و هیچیان وه‌كو راگه‌یاندن هەڵوێستەیان پێ نەکردم، هه‌رچه‌نده له راگه‌یاندندا هه‌موو رۆژێكمان ئاڵوواڵا نییه بگره سه‌رئێشه‌ی له پیشه‌كانی تر زۆر زیاتره، به‌ڵام تاموچێژه‌كه‌ی تایبه‌ته.
لیزا له‌نێو راگه‌یاندنی كوردیدا له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، له به‌غدا ده‌گیرسێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر خزمه‌ت به زمان و رۆشنبیری كوردی ده‌كات.
ئه‌م كچه كورده پێشكه‌شكاره، پێیوایه كاری راگه‌یاندن پێویستی به دوو كۆڵه‌كه‌ی زۆر گه‌وره هه‌یه، یه‌كه‌م؛ ئیراده، دووه‌م؛ خولیا، بۆ پاڵپشتی هه‌ردوو كۆڵه‌كه‌كه‌ش، بوونی باكگراوندێكی رۆشنبیریی و سیاسیی زۆر گرنگه بۆ گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوون له‌پیشه‌كه‌دا.
لیزا وه‌كو كوردێكی مه‌سیحی، له‌باره‌ی ناوه‌كه‌ی شیكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات، كه مانای به‌نده‌یه‌كی باش و چاك ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌شڵێت؛ ده‌مه‌وێت وه‌ك ناوه‌كه‌ی خۆم بم، كه‌سێكی باش و چاكه‌خوازبم.