كەشناسیی عیراق: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

03:36 - 2024-03-26
عیراق
116 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی كەشناسیی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، رۆژی چوار شەممە كەشوهەوا جێگیر دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ.

بۆ رۆژی پێنجشەممەش كەشناسی پێشبینی دەكات، لە سەرجەم ناوچەكانی عیراق كەشوهەوا نیمچەهەور بێت، هاوكات پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست كەمێك بەرزدەبنەوە و لە ناوچەكانی باكوور و باشووریش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.

دەستەی كەشناسیی عیراق پێشبینی ئەوەشی کردووە، بۆ رۆژانی هەیینی و شەممە كەشوهەوا جێگیر دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان، پەلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان