هەشتەمین دیداری سلێمانی رێكدەخرێت

10:20 - 2024-03-27
کوردستان
135 جار خوێندراوەتەوە

هەشتەمین دیداری سلێمانی، كە یەكەم دیداری سیاسیی گەورەیە لە عیراق و ناوچەكەدا، رۆژانی 17 و 18ی نیسان بەڕێوەدەچێت.
دیدارەكە لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی دەبێت و میوانداریی كەسایەتییە كاریگەرەكانی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریكا دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كێشە گرنگەكان و چارەسەرە شیاوەكان.
یەكەمین دیداری سلێمانی لە ساڵی 2013 لە زانكۆی ئەمریكی رێكخرا بەناونیشانی «گۆڕانی جیۆپۆلیتیكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست»، هەروەها ساڵی 2014 دیداری دووەم و ساڵی 2015 دیداری سێهەم و 2016 دیداری چوارەم و 2017 دیداری پێنجەم و 2019 دیداری شەشەم رێكخراوە و بەهۆی پەتای كۆرۆناشەوە ساڵی 2020 تا ساڵی 2022 دیداری سلێمانی رێكنەخراوە، ساڵی 2023 حەوتەمین دیدار لەژێر ناونیشانی «پاش 20 ساڵ عیراق و ناوچەكە لە نێوەندی ئاڵنگارییە جیهانییە نوێیەكان»دا رێكخرا.

PUKMEDIA

بابەتە پەیوەندیدارەکان