ساڵانە هەر تاكێك لە عیراق 85 تاوەكو 190 كیلۆ خۆراك بەفیڕۆ دەدات

12:20 - 2024-03-27
هەمەرەنگ
82 جار خوێندراوەتەوە

پڕۆگرامی ژینگەی جیهانی سەر بەنەتەوەیەكگرتووەكان لە نوێترین راپۆرتیدا ئاماژە بەوەكردووە، سەرەڕای ئەوەی 783 ملیۆن كەس لە جیهاندا رووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە، بەڵام رۆژانە یەك ملیار ژەم خۆراك لە تەواوی جیهاندا بەفیڕۆ دەدرێت.
 بەپێی راپۆرتەكە ساڵانە هەر كەسێك لە جیهاندا 79 كیلۆ خۆراك بەفیڕۆ دەدات، لەو وڵاتانەی كە پلەی گەرما تێیاندا بەرزە، بەفیڕۆدانی خۆراكیش بەرزە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی زیاتر خواردنی تازە ئامادە دەكەن و دواتریش ناتوانرێت بۆ ماوەیەكی زۆر هەڵبگرن.
نەتەوەیەكگرتووەكان ئەوەشی ئاشكراكردووە، هەركەسێك ساڵانە لە عیراق لە نێوان 85 تاوەكو 190 كیلۆ خۆراك بەفیڕۆ دەدات، باسی لەوەشكردووە، لەو وڵاتانەی كە داهاتییان مامناوەندە و ئەوانەی كە لە ناوچە گوندنشینەكان دەژین زیاتر لەوانەی كە لە شارەكان دەژین خۆراك بەفیڕۆ دەدەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان