هەمواری بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت

02:46 - 2024-03-27
کوردستان
100 جار خوێندراوەتەوە

د.نەرمین مەعروف ئاشکرایکرد، لەبەردەوامی بەدواداچوون و وردبینییەکانی لیژنەکەیان، بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2023 و ئامادەکاری بۆ گفتوگۆکانی ھەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024 بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا شەوی سێشەممە، لیژنەکەیان میوانداری پارێزگارەکانی عیراقی کردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ئاستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی بواری وەبەرھێنان لەسەر بودجەکانی گشتی و پەرەپێدانی ھەرێمەکان و پترۆدۆلار، لە ھەردوو یاسای بودجەی گشتی 2024  و یاسای ئاسایشی خۆراکی ساڵی 2022 و ھاوکات پلان و پڕۆژەکانی وەبەرھێنانی پارێزگاکان لە بودجەی ساڵی 2024 کە چاوەڕواندەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا، ھەموارەکەی بنێردرێتە ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی پەسەندکردنی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان