ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیستی مووچەی مانگی شوبات بڵاوبکرێتەوە

04:00 - 2024-03-27
کوردستان
110 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکرێت، هەروەها حکومەت لیستی مووچەی مانگی سێی بۆ بەغدا ناردووە و لەگەڵ گەیشتنی پارە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش دەکات.
هەروەها حکومەتی هەرێم بڕیاری داوە بە پێدانی زەوی بە ئەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەندنەبوون، بەپێی یاسا و رێنماییەکان.
بڕەگەیەكی كۆبونەوەكە تایبەتبووە بە بابەتی بڕیار و رێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عیراقی، سەبارەت بە راكێشانی كاش بە دۆلاری ئەمریكی و لە بڕگەی سێیەمیشدا بابەتی پابەندكردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانییەكان خراوەتەڕوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان