له رۆژانی 1-7/4/2024، هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی سپه‌یس 21ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ میوزیكی هاوچه‌رخ له سلێمانی ساز ده‌كرێت.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا، سێ ته‌وه‌ر پێشكه‌شده‌كرێن، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م نمایشی ده‌نگی ئه‌رشیفخانه‌یه، ته‌وه‌ری دووه‌م نمایشی كورته نامه‌ی ده‌نگی-یه، ته‌وه‌ری سێیه‌م نمایشی میوزیكی راسته‌وخۆیه. ئه‌م سێ ته‌وه‌ره به‌سه‌ر حه‌وت رۆژه‌كه‌ی فێستیڤاڵدا دابه‌شده‌بن، كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له گه‌نجان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و گه‌وره‌ترین ده‌روازه‌یه بۆ ناساندن و نمایشكردنی داهێنان و به‌رهه‌می گه‌نجانی سلێمانی له فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تیدا.