سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی کوردستان، به‌وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: ماوه‌ی شه‌ش رۆژه ناوی كاندیده‌كانمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یه و له‌واده‌ی دیاریكراودا ناوی كاندیده‌كانمان له‌هه‌ر چوار بازنه‌كه پێشكه‌ش به كۆمسیۆن ده‌كه‌ین.
هەروەها وتیشی سه‌رۆك لیستی بازنه‌كان له‌لایه‌ن بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن، هاوكات سه‌رۆك بافڵ وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی هه‌ڵمه‌ته‌كه له بازنه‌كان ده‌كات.
له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی ژن له‌ناو لیسته‌كانی یه‌كێتیدا، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره رایگه‌یاند: به‌پێی یاسا ره‌چاوی ده‌ستنیشانكردنی ژنان له لیسته‌كاندا كراوه و 30٪ ی كاندیده‌كانمان ژنن، كه به‌سه‌ر بازنه‌كاندا دابه‌شبوون.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا ناوی كاندید و لیستمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یه و چاوه‌ڕ‌ێی رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین.