ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنیت کە یەکێتی پابەندە بەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.
زیاد جەبار، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەکانی یەکێتی زیاد دەکەن و چاوەڕوانی خەڵکی کوردستانین هێزمان پێبدەن بۆ ئەوەی شەڕەکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بیکات".
زیاد جەبار وتیشی، یەکێتی بەهیچ شێوەیەک بەشداری لە هیچ کۆبوونەوەیەکدا بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نەکردووە و نایکات.