هەفتەی داهاتوو هێڵی كارەبای عیراق – ئوردن دەكەوێتە كار

08:57 - 2024-03-28
عیراق
121 جار خوێندراوەتەوە

ئەمجەد رەواشدە، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای نیشتمانی كارەبای ئوردن رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو هێڵی كارەبای عیراق – ئوردن دەكەوێتە كار.
 روونیشیكردەوە، هێڵەكە بە هاوبەشی لە نێوان وێستگەكانی كارەبای ئەلریشە لە ئوردن و وێستگەی ئەلروتبە لە عیراقدا دەبێت بە ڤۆڵتیەی 132 كیلۆڤۆڵت و مەبەست لەو كارە كەمكردنەوەی لۆدی ناوچەی روتبەی نزیك سنووری ئوردنە.
لە مانگی شوباتی ئەمساڵ عیراق و ئوردن بەڵگەنامەیەكیان ئیمزاکرد بۆ دابینكردنی وزەی كارەبا بە لایەنی عیراقی بە توانای 40 مێگاوات لە قۆناغی یەكەمدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان