سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت کە دابینكردنی مووچە زامنكراوە و هیچ قەیرانێكی دارایی لە عیراقدا نییە.
عەتوان عەتوانی ، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە کە چاوەڕوانی گەیشتنی خشتەكانی بودجەی گشتی ئەمساڵن بۆ پەرلەمان بە مەبەستی پەسەندكردن و جێبەجێكردنی پلانەكانی پەرەپێدان و خزمەتگوزاری لە كەرتە جیاوازەكاندا.
سەرۆکی لیژنەی دارایی راشیگەیاندووە، "مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بەتەواوەتی لە بودجەی ساڵی 2024دا زامنكراوە و هیچ قەیرانێكی دارایی لە وڵاتەدا نییە".