كوڕ ده‌رهێنه‌ر و دایك پاڵه‌وانە له‌ فیلمی‌ (ئه‌وپه‌ڕی‌ نهێنی‌)دا

10:11 - 2024-04-02
هەمەرەنگ
94 جار خوێندراوەتەوە

هه‌ینی‌ داهاتوو 5/4/2024، له‌ سینه‌ماكانی‌ ئه‌مریكا، یه‌كه‌م نمایشی‌ فیلمی‌ (ئه‌وپه‌ڕی‌ نهێنی‌) ده‌ستپێده‌كات، كه‌ فیلمێكی‌ سه‌رنجڕاكێشه‌ و له‌ نواندنی‌ ئه‌لیزابێس هێرلی‌ و جۆرجینا لۆك-ه‌ و له‌ ده‌رهێنانی‌ دامیان هێرلی‌، كوڕی‌ پاڵه‌وانی‌ سه‌ره‌كی‌ فیلمه‌كه‌دا ئه‌لیزابێس هێرلی‌-یه‌.
زۆربه‌ی‌ ئاماژه‌ رۆژنامه‌وانییه‌ هونه‌رییه‌كان، باس له‌ سه‌رنجڕاكێشی و بوێریی‌ ده‌كه‌ن له‌ فیلمه‌كه‌، كاتێك ئه‌لیزابێس-ی‌ دایك كه‌ رۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌یه‌ له‌ فیلمه‌كه‌دا، له‌ یه‌كێك له‌ دیمه‌نه‌كان جله‌كانی‌ به‌ته‌واوی‌ داده‌كه‌نێت و دیمه‌نێكی‌ ته‌واو رۆمانسی‌ تۆمار ده‌كات، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ده‌رهێنه‌ری‌ فیلمه‌كه‌ كوڕی‌ خۆیه‌تی‌.
له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌لیزابێس هێرلی‌ كه‌ ئێستا ته‌مه‌نی‌ 58 ساڵه‌ و خاوه‌نی‌ چه‌ندین به‌رهه‌می‌ ناوازه‌یه‌ له‌ بواری‌ فیلم و نواندن، وتی‌: ده‌زانم جۆرێك له‌ دڵه‌ڕاوكێ به‌ ده‌رهێنه‌ره‌وه‌ دیاره‌ كه‌ كوڕی‌ خۆمه‌، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ من یه‌كه‌م فیلمه‌ كه‌ زۆر هه‌ست به‌ ئارامی‌ و دڵنیایی ده‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ده‌رهێنه‌ری‌ فیلمه‌كه‌م كوڕی‌ خۆمه‌.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت، ئه‌م فیلمه‌ له‌ سینه‌ماكانی‌ ئه‌مریكا و دواتریش له‌ جیهاندا، بینه‌رێكی‌ زۆری‌ هه‌بێت، به‌ تایبه‌ت كه‌ سینه‌ماكانی‌ ئه‌مریكا خه‌ریكه‌ هه‌موویان به‌ره‌و ئه‌و فیلمه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و رۆمانسیانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ ده‌مێكه‌ له‌ سینه‌ماكان دووركه‌وتۆته‌وه‌.
كۆمار مه‌سعود

#هەمەڕەنگ

بابەتە پەیوەندیدارەکان