دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لە دژی هەرێمی کوردستان رەتکردەوە

03:28 - 2024-04-03
عیراق
82 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە 3/4/2024 دوو سکاڵای رەتکردەوە، کە یەکێکیان لە دژی هەرێمی کوردستان بوو.
سکاڵاکان لەلایەن مستەفا سەنەد ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە تۆمارکرابوون و تێیدا داوا لە دادگا دەکات بڕیار لە نادروستی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بدات بۆ ناردنی دوو تریلیۆن و 100 ملیۆن دینار بە شێوەی قەرز، بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، دادگای باڵای فیدراڵی بە پاساوی ئەوەی سکاڵاکان سیفەتی یاساییان نییە، هەردوو سکاڵاکەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی رەتکردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان