ستران عەبدوڵڵا: سەردانەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغداد بەرهەمدار بووە

09:41 - 2022-06-08
کوردستان
793 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، سەردانەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغدا بەرهەمدار بووە و هەوڵێكە بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كە ماف و داواكاری هەموو پێكهاتەكانی تێدا پارێزراو بێت.
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەكوردسات نیوزی راگەیاند، سەردانەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێك لە لایەنە سەرەكییەكانی عیراق بەرهەمدار بووە و هەوڵێك بۆ بەدیهێنانی خواستی هاوبەشی لایەنەكان و پێكهێنانی حكومەتێك كە ماف و داواكاری هەموو پێكهاتەكانی تێدا رەچاوكراو بێت.

#ستران عەبدوڵڵا #مەكتەبی سیاسیی #یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان