كۆمیسیۆن: ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن بەردەوامە و دواناخرێت

11:30 - 2024-04-16
کوردستان
401 جار خوێندراوەتەوە

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرایكرد، پرۆسەی وردبینی لە ناوی كاندیدەكان بەردەوامە و ئەمڕۆ ناوی كاندیدەكان دەنێردرێن بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی لە بەغدا بۆ دڵنیابوون لە گونجاوی كاندیدەكان.

جومانە غەلای بە PUKMEDIA ی راگەیاندووە، هیچ بڕیارێك بۆ دواخستن یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن تاكو ئێستا لەئارادا نییە و كۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە لەوادەی خۆیدا، ئەمڕۆش یەكەمین پرۆسەی ئەزمونی ئەنجامدەدەین و دوای تەواوبوونی ئەنجومەنی كۆمیسیاران پەسەندی دەكات و دەست دەكات بە دانانی ناوی كاندیدەكان لەسەر كاغەزەكانی دەنگدان و چاپكردنیان.
دەشڵێت: "بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان نزیكەی مانگێك پێش ئەنجامدانی پرۆسەكە بەڕێوەدەچێت و ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاری لەسەر دەدات كەچەنێك وادە دادەنرێت بۆ بانگەشە.

 

#هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان