یەکێتی و یۆنامی جەخت لەسەر هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دەکەنەوە

03:32 - 2024-04-16
کوردستان
282 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 16-4-2024، هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی بە ئامادەبوونی هەڤاڵ حاکم سابیر، لێپرسراوی بۆردی کارگێڕیی هەڵبژاردن، پێشوازیکرد لە تیمی هاریکاریی هەڵبژاردنی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
وەفدەکەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆنامی) پێکهاتبوو لە ئەمیر ئارەین، سەرۆکی تیمی هاریکاریی هەڵبژاردن و هەر یەک لە راوێژکاران حاجی نەورۆت، کریتۆ دیلا کروز، ئاسۆ کاکەیی.
لەو سەردانەدا، پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتۆێکرا و جەختیش لە گرنگی سازکردنی لە کاتی خۆیدا کرایەوە.

#هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان