بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، گوندی کوڕەڵە لە قەزای شارباژێڕ بۆدومان کرا و خانوویەک روخا.
هەر لەو بارەیەوە کامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت، رایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 17/4/2024 بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوو شوێن لە گوندی کوڕەڵە لە قەزای شارباژێڕ بۆردومان کرا و خانویەکی روخاندووە.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: جگە لەو گوندە، هاوکات شاخی تەژە و شیلانەشی بۆردومانکراوە.
هاوکات ئاشکراشیکرد: بۆردومانەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجامدراوە.