قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، بەشداریكردووە لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی توركیا و وەفدی یاوەریدا.
دەشڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا داوای لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كردووە پێداچوونەوە بكەن بە بڕیاری داخستنی ئاسمانی توركیا بە رووی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا.