״دواخستنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن ریسك كردنە بە شەرعییەت״

11:18 - 2024-04-18
کوردستان
59 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، رایگەیاندووە: لە پەراوێزی دیداری سلێمانی زانكۆی ئەمریكی-دا، لەگەڵ ژمارەیەك لە دیپلۆماتكارە بیانییەكان لەناویشیاندا باڵیۆز و كونسوڵەكانی ئەمریكا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و یەكێتیی ئەوروپا كۆبوومەوە. 
هەموومان هاوڕابووین لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا و هیچ هۆكار و پاساوێكی مەنتیقی بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان.
روونیشمان كردەوە كە دواخستنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن ریسك كردنە بە شەرعییەت و بوونی هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستووری لە عیراقدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان