دیاردەی هەڵگرتنی چەکی بێ موڵەت لەشاری سلێمانی کەمی کردووە بەڵام هێشتا نەتوانراوە بنبڕ بکرێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى سەبارەت بە هەڵگرتنی چەکی بێ موڵەت، رایگەیاند: لەساڵى 2023 دا 506 دۆسێى هەڵگرتنى چەک لە پۆلیسی سلێمانی تۆمارکراوە.
هەروەها وتیشی: لە سێ مانگى یەکەمى ساڵی 2024 دا دەستیان بەسەر 100 پارچە چەکی بێ موڵەت گرتووە.
هاوکات ئاشکراشی کرد، زۆربەی تاوانەکانی شاری سلێمانی، بە چەکی بێ مۆڵەت کراون.