کوێ پیسترین هەوای هەیە؟

عیراق لە جیهاندا لە پلەی شەشەمدایە

11:45 - 2024-04-21
ژینگە
372 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئای کیو ئێر بۆ چاودێریکردنی کوالێتی هەوا لە هەموو جیهاندا، بۆئەوەی بزانن کام وڵاتە پیسترین هەوای هەیە، ساڵانە لە کۆتایی ساڵدا راپۆرتی خۆیان لەو بارەیەوە بڵاودەکەنەوە و رێژەی بوونی PM2.5 کە پێوەرێکە بۆ دیاریکردنی گردیلەی زۆر ورد لە کاربۆن و کانزا و پێکهاتەی ئەندامیی بەرپرس لە پیسبوونی هەوا، لەو ڕێگەیەوە رێژەی ژەهراویبوونی هەوا دیاریدەکەن.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە بۆ ساڵی 2023 لە نێو لیستی وڵاتانی جیهاندا عیراق لە پلەی شەشەمدا دێت و لە نێو وڵاتانی عەرەبیشدا لە پلەی یەکەمدا هاتووە، بەوەی پیسترین هەوای هەیە واتا لە کۆی 10 وڵاتی عەرەبی لە پلەی یەکەمدا دێت و رێژەی پیسبوونی هەوا تێیدا (43.8) ە، پاشان بەدوایدا وڵاتانی ئیماراتی عەرەبی دێت لە پلەی حەوتەمی جیهان و دووەمی وڵاتە عەرەبییەکان ئینجا بە دوای ئەواندا میسر دێت، بەڵام کوەیت لە پۆلێنی جیهانیدا لە پلەی 11 دایە و قەتەر و بەحرەین لە ریزبەندی 12 - 13 دیاریکراون.

عیراق لە کۆی 10 وڵات لە نێو پۆلێنی وڵاتانی عەرەبیدا یەکەمە و رێژەی پیسبوونی هەوا تێیدا 43.8 ە

بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان بێت ئەو پیسبوونەی هەوا کە بەهۆی سووتەمەنی بەردینەوە دروست دەبێت ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی 5.1 ملیۆن کەس لە جیهاندا، لەهەمانکاتدا رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە 6.7 ملیۆن کەس ساڵانە بەهۆی کەڵەکەبوونی کاریگەرییەکانی پیسبوون و ژەهراویبوونی هەواوە لە ماڵەوە و دەرەوەی ماڵدا گیانلەدەستدەدەن. 


سەرچاوە: arabic.cnn.com

بابەتە پەیوەندیدارەکان