رووبار خاليد محه‌مه‌د، ئه‌كته‌ر و شانۆكار، له سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆنامه‌نوسان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی رێكخراوه‌كه‌یه، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م كاری له به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندین فیلمی دكیۆمێنتەری كردووه و به‌رده‌وامه، ماوه‌ی 14 ساڵه ئه‌كته‌ره.
رووبار خاليد به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: فیلمی (شین) یه‌كه‌م كارم نییه، به‌ڵام وه‌ك فیلمی درێژ یه‌كه‌م ئه‌زمونمه، هه‌ر كارێك سیناریۆ و ده‌رهێنه‌رێكی باشی هه‌بێت، له‌هه‌مان كاتدا ئاماده‌كاریه‌كی باشی بۆ بكه‌یت به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌زمونێكی نوێ ده‌بێت، له ساڵی 2010 كۆڕی شانۆی (با) له پرۆڤه‌كردن بوون بۆ شانۆگه‌ری (چاو ئه‌كه‌یته‌وه لمه جه‌سته و سه‌حرایه رۆح) پێویستیان به ئه‌كته‌ری كچ بوو، وه‌ك ئه‌كته‌ری شانۆگه‌رییه‌كه ده‌ستمپێكرد، ئیستا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیم له كۆڕی شانۆی (با).
رووبار وتیشی: بێگومان رۆڵی جیاواز بۆ ئه‌كته‌ر زۆر گرنگه و توانای ئه‌كته‌ر كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت كه له هیچ كارێك خۆی دووباره نه‌كاته‌وه و كاره‌كته‌ری جیاواز به‌رجه‌سته بكات، منیش وه‌ك ئه‌كته‌ر هه‌ستێكی زۆر خۆشم هه‌یه كه بینه‌ر له هۆڵی نمایش دێته ده‌ره‌وه و پێم ده‌ڵێت ده‌ستخۆش كاره‌كته‌ره‌كه‌ت جیاوازبوو، حه‌زم له‌و رۆڵانه نيیه له پێگه‌ی ژن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و هه‌میشه وێنای ژن ناشرین پیشان ده‌ده‌ن، هه‌ر فیلم و درامایه‌ك كه بۆم پێشنیار بكرێت سیناریۆكه‌ی بۆ من گرنگه ئه‌گه‌ر سیناریۆیه‌كی باشم پێشنیار بكرێت حه‌ز ده‌كه‌م به‌شداری بكه‌م، رۆڵی (شیرین) له فیلمی (شین)دا، سه‌ره‌تا محه‌مه‌د مسته‌فا پێشنیاری بۆ كردم كه ئه‌و رۆڵه ببینم، كاتێكیش سیناریۆكه‌م خوێنده‌وه كاره‌كته‌ره‌كه‌م به‌دڵ بوو، چونكه هه‌م كاره‌كته‌ری شیرین ژنێكی به‌هێز بوو له فیلمەكەدا هه‌م باسی له ژیانی خێزانێكی هه‌ژار ده‌كرد كه ئێستا زۆرێكمان له‌و بارودۆخه‌یا ده‌ژین، جگه له فیلم له چه‌ندین شانۆ و چه‌ند كورته فیلمێكدا بەشداریم كردووه، هاوكات له چه‌ندین فیستیڤاڵدا به‌شداریم كردووه و فیلمه‌كه‌مان خاوه‌نی چوار خه‌ڵاته.
دیانا ئه‌حمه‌د