زانكۆکانی سلێمانی و بەغدا پێشەنگی زانكۆكانی عیراقبوون

11:25 - 2024-04-30
وەرزش
156 جار خوێندراوەتەوە

یادگار ساڵح


دوای دوو رۆژ ركابەری و ململانێ لە نێوان کچان و کوڕانی خوێندکاری زانکۆکانی عیراقدا، پەردە لەسەر پاڵەوانێتیی گۆرەپان و مەیدانی زانكۆكانی عیراق دادرایەوە و كچانی زانکۆی سلێمانی و کوڕانی زانکۆی بەغدا پێشەنگی ئەم پاڵەوانێتییە بوون.
لە نێوان رۆژانی هەینی 26/4 و شەممە 27/4/2024 لە یاریگای زانکۆی سلێمانی ركابەری و پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و مەیدانی زانكۆكانی عیراق بەڕێوە چوو، ئەم پاڵەوانێتییە 27 پێشبركێكی جۆراو جۆری لە خۆ گرتبوو، لەپێشبڕکێیەکانی کچاندا زانکۆی سلێمانی و لە پێشبڕکێیەکانی کوڕانیشدا زانکۆی بەغدا یەکەمی ئەم پاڵەوانێتییە بوون.

ئەوەی مایەی تێبینی بوو ئەوەبوو لە کچاندا یەکەم تا سێیەمی ریزبەندیی بۆ زانکۆکانی کوردستان بوو، لە کوڕانیشدا یەکەم تا چوارەمی ریزبەندیی هیچ یانەیەکی کوردستانی تیادا نەبوو

 لە پێشبڕکێیەکانی كچاندا تیپی 8 زانكۆ و لە كوڕانیشدا تیپی 16 زانكۆی عیراق بەشدار بوون، ئەوەی مایەی تێبینی بوو ئەوەبوو لە کچاندا یەکەم تا سێیەمی ریزبەندیی بۆ زانکۆکانی کوردستان بوو، لە کوڕانیشدا یەکەم تا چوارەمی ریزبەندیی هیچ یانەیەکی کوردستانی تیادا نەبوو، پاش تەواو بوونی پاڵەوانێتییەکە ریزبەندیی کۆتایی یەکەم زانکۆ تا سێیەم بەمشێەیەی لای خوارەوە بوو؛ 

كچان
*پلەی یەكەم: زانكۆی سلێمانی (93) خاڵ.
*پلەی دووەم: زانكۆی كەركوك (81) خاڵ.
*پلەی سێیەم:  زانكۆی سۆران (72) خاڵ
كوڕان
*پلەی یەكەم:  زانكۆی بەغدا (91) خاڵ
*پلەی دووەم: زانكۆی واست (75) خاڵ
*پلەی سێیەم: زانكۆی موسڵ (72) خاڵ
*پلەی چوارەم: زانكۆی كوفە (71) خاڵ
بریاریشە پاش جیاكردنەوە و شەن و کەوی تەوای ئەنجام و ریکۆرد و ئەو ژمارانەی لەم پاڵەوانێتییەدا تۆمار کراون لە لایەن كوڕو كچە بەشدارەكانەوە، باشترینەكانیان بانگهێشتی هەڵبژاردەكانی عیراق بكرێن، ئەمەش بەمەبەستی بەشداریكردن لە پاڵەوانێتیی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا كە بریارە مانگی داهاتوو لەشاری بەسرا بەڕێوەبچێت، هەرچەندە بریار بوو شاری سلێمانی میوانداریی ئەم پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە بكات، بەڵام بەهۆی كێشەیەك لەیاریگای زانكۆی سلێمانی پاڵەوانێتییەكە گواسترایەوە شاری بەسرا.

 

 بریارە مانگی داهاتوو، پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا لەشاری بەسرا بەرێوەبچێت، پێشتر بریار بوو شاری سلێمانی میوانداریی ئەم پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە بكات، بەڵام بەهۆی كێشەیەكەوە لەیاریگای زانكۆی سلێمانی، پاڵەوانێتییەكە گواسترایەوە شاری بەسرا

 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان