دوا قۆناغی یۆرۆی كچان

11:45 - 2024-05-14
وەرزش
180 جار خوێندراوەتەوە

دوا قۆناغی خولی تۆپی پێی یۆرۆی كچان (ئەو كچانەی تەمەنیان لە 17 ساڵ كەمترە )  ئێستا لەسوید بەردەوامەو یارییەكانیش قۆناغی گروپەكانی تێپەڕاندووە و یارییەكانی قۆناغی گروپەكان كۆتاییانهات.
ئێستا یارییەكان لە قۆناغی 4 هەڵبژاردەدایە، یەكەم و دووەمی هەر دوو گروپەكە گەیشتوونەتە ئەم قۆناغە نوێیە، سبەی چوار شەممە لە چوارچێوەی یارییەكانی ئەم قۆناغە نوێیەدا ئەم یارییانە دەكرێن:

چوار شەممە 15/5/2024
*یەكەمی گروپی یەكەم(ئینگلتەرا)×(پۆڵەندا)دووەمی گروپی دووەم.
*یەكەمی گروپی دووەم(ئیسپانیا)×(فەرەنسا)دووەمی گروپی یەكەم.
براوەكانی ئەم یارییانە دەگەنە یاریی كۆتایی، دۆڕاوەكانیش یاریی پلەكانی سێیەم و چوارەمیی دەكەن، رۆژی شەممەی ئایندە 18/5 ئەم دوو یارییەش دەكرێن.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان