یەكەم باڵۆنی بەرهەمهێنانی وزە دروستكرا

12:07 - 2024-05-21
ئابووری
224 جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای كۆڵ ئێرس سۆلاری ئەمریکی باڵۆنێكی دروست كرد، كە دەتوانێ بگاتە پشت هەورەكانەوە و لە تیشكی خۆر وزەی كارەبا بەرهەم بهێنێت، ئەمەش یەكەم هەوڵی لەو جۆرەیە لەسەر ئاستی جیهان، كە باڵۆنی تایبەت بە بەرهەمهێنانی وزەی كارەباوە لە تیشكی خۆر دروست بكرێت.
گرنگیی ئەم داهێنانە لەوەدایە، كە لە پشت هەورەوە تیشكی خۆر وەردەگرێت و ئەوەش وا دەكات توانای سۆلارەكانی لە وەرگرتنی تیشكی خۆردا زۆر لە سۆلارە باوەكان بەهێزتر بێت.
سەرچاوە: موقع الطاقة

بابەتە پەیوەندیدارەکان