پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی بۆ یادی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادیی لاوان

12:41 - 2024-05-26
کوردستان
91 جار خوێندراوەتەوە

هەڤاڵانی سکرتاریەتی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان
بەبۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵە و یۆبیلی زیوینی  دامەزراندنی رێكخراوەكەتانەوە، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان، لە دامەزراندنییەوە وەك رێكخراوێکی تایبەت بە توێژی لاوان خزمەتێکی بەرچاوی كردووە و پێشڕەوی خەباتی مەدەنیانە بووە لەپێناوی بەدیهێنانی داخوازییە رەواكانی لاواندا، لەمڕووەوە لە رێگەی پڕۆژە و چالاكییەكانییەوە رۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی هۆشیاریی لاوان و هێنانەدی خەونەكانیان.
ئێستا، كە چارەكە سەدەیەك بەسەر دامەزراندنی رێكخراوە تێكۆشەرەكەتاندا تێدەپەڕێت، بەپێی گۆڕانكاری و هاتنەپێشەوەی هەلومەرجی نوێ‌، پێویستە رێكخراوەكەتان چالاكتر لە جاران بە گوڕوتینی زیاترەوە خەباتی خۆی گەشەپێبدات و چوارچێوەی كاری فراوان بكات و ببێتە سەكۆی داخوازییەكانی لاوان.
هەر لەم یادەدا، سڵاو بۆ رۆحی ئەو لاوانە دەنێرین كە بۆ رزگاری و سەربەخۆیی كوردستان داینەمۆی شۆڕش و بزووتنەوەی کوردایەتی بوون و گیانیان بەخشیوە.  

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان