یه‌كه‌م كۆنفرانس له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتناسه‌ رووسه‌كان له‌ناساندنی كورد دا

12:55 - 2024-05-26
هەمەرەنگ
118 جار خوێندراوەتەوە

له‌ زانكۆی سۆران، كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی رۆڵ و كاریگه‌ریی رۆژهه‌ڵاتناسه‌ رووسه‌كان له‌ناساندنی كورد و پرسی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕیاره‌ له‌ رۆژانی 29-30ی ئه‌یلوولی 2024، به‌ ئامانجی تێگه‌یشتنێكی قووڵ سه‌باره‌ت به‌ رۆڵ و كاریگه‌ریی رۆژهه‌ڵاتناسه‌ رووسه‌كان له‌ ناسین و ناساندنی كوردستان، كۆنفرانسه‌كه‌ رێكبخرێت، كه‌ زانكۆی سۆران به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئینستیتیوتی رۆژهه‌ڵاتناسیی مۆسكۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، له‌م كۆنفرانسه‌دا، به‌شداربووان ده‌توانن روانگه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نه‌ مێژوویی و سیاسییه‌ بخه‌نه‌ڕوو، هه‌روه‌ها كۆنفرانسه‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی پێشخستنی وتووێژی كه‌لتووری له‌ نێوان پسپۆڕه‌ رووسه‌كان و كورده‌كان.‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان