كۆرش وه‌حید
یه‌كه‌م كه‌س كه چووه ژووره‌وه سه‌عید بوو، چوونه ژووره‌وه‌ش ئاسان بوو، چونكه هه‌ر به بزمارێكی چه‌ماوه له‌ودیوه‌وه ده‌رگاكه‌ی داده‌خست، سه‌عید دیاره بۆ موشه‌كردن سه‌ری پیاكردووه، سه‌عیدی چی؟ هه‌ر دوو چڵ ئێسقان بوو، باوه‌ڕناكه‌م له ژیانیدا سه‌عید بوو بێت، باوه‌جو خۆ هه‌موو كه‌ین و به‌ینه‌كانیش هه‌ر سیسه‌ماره‌كان ده‌یكه‌ن له‌مڕۆدا. دیار بوو پاره‌ی لێ‌بڕابوو تا نه‌شئه‌بداته‌وه خۆی، بینی حه‌رباكه ئاوساوه، هه‌ندێك ده‌یانگوت شه‌راب كوشتی، هه‌ندێكیش ده‌یانوت ئاهونزوله‌ی خاوه‌ن قه‌رزه‌كان بوو... له‌پی ده‌سته سپییه‌كانی كه قڵیشێكیشی تیا نه‌بوو، چونكه له ژیانیدا بێڵ و چه‌كوشكاری نه‌كردبوو، به‌ڵام نینۆكه‌كانی وه‌كو چڕنووكی كیسه‌ڵیان لێ هاتبوو، سه‌عید جگه‌له چه‌ند شووشه‌یه‌كی به‌تاڵی عاره‌قی فه‌ل و كتێبی پێشكه‌شكراو هیچی ئه‌وتۆی نه‌دۆزییه‌وه جێی بایه‌خی ئه‌و بێت، له‌ولاشه‌وه پاسپۆرتێكی ئه‌وروپی له نێو كتێبێكدا بینی كه بۆنی میزی لێ ده‌هات، ره‌نگه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا حه‌ربا هه‌ر خۆی میزی پیاكردبێت. كۆندۆمه دڕاوه‌كان و لافیته‌ی فیمینیزمه‌كانی كه بۆ رۆژی كۆڵكه‌زێڕینه‌ی هه‌ڵگرتبوو له‌گه‌ڵ ته‌پڵه‌كی جغاره پڕه‌كه‌ی دیمه‌ن و بۆنی ژووره‌كه‌ی ساردتر و سڕتر كردبوو.
له كاتی مردنه‌كه‌یدا كه‌س هۆشی لای نه‌بوو، كاتێك خۆشی چیدی ترپه‌ی دڵی خۆی نه‌ده‌بیست كه‌سی بیر نه‌ما و هه‌موو كێشه و دروشمه‌كانی له زاكیره‌دا سڕدرانه‌وه، ئێستا باس باسی تره و مه‌راقه‌كان جیدی ترن، دوور له هه‌موو ده‌ستێك و هه‌موو قه‌ره‌باڵغی و نمایشێك رێ ده‌كات، به‌ره‌و كوێ؟ دواجار سه‌عید پێنج هه‌زار دیناری چرچی له‌ناو پزووی ده‌رپێ كوڵه‌كه‌یدا بینیه‌وه كه وێ رۆژێ له جزدانی ژنه سفوورێك به‌ربووبووه‌وه كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه مامه‌ڵه‌ی سه‌عاتی ژنانه‌ی ده‌كرد.
خێره‌ومه‌ندان تا زیاتر وه‌ڕسی بۆگه‌ن نه‌بن به‌ره‌و گۆڕستانیان به‌ڕێ كرد، ئه‌وجا نازانم له‌سه‌ر داره‌مه‌یته‌كه به‌و شوشتنه خێرایه له‌و هه‌موو چڵك و پیسییه پاك بووبووه‌وه یان نا؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو جه‌ماوه‌رێكی زۆر به‌دوای جه‌نازه‌كه‌یه‌وه بوون، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و رۆژگاره شتێكی سه‌یربوو، چونكه خه‌ڵك هێنده مردوویان لاجێی بایه‌خ نه‌بوو، مه‌گه‌ر بۆ مه‌رگی ده‌وڵه‌مه‌ند و مه‌سئوله‌كان نه‌بێت قه‌ره‌باڵغی دروست ببوایه!. له كاتی شاردنه‌وه‌یدا ده‌ركه‌وت زۆربه‌ی ئه‌و حه‌شاماته له خاوه‌ن قه‌رزه‌كان بوون، به‌ڵام گوێیان لێ نه‌بوو كه‌سێك خۆی لێ بكاته خاوه‌ن، بۆیه ئه‌وانیش بێده‌نگ هه‌ر سه‌یری چاوی یه‌كتریان ده‌كرد، له‌گه‌ڵ دوا مشتی خۆڵه‌كه‌دا كه له‌سه‌ر ده‌موچاوی پرژا ئه‌وانیش بێ هیوایی دایگرتن و ملی رێی گه‌ڕانه‌وه‌یان گرته‌به‌ر. له‌م كاته‌دا ئه‌و وه‌سیه‌ته‌ی حه‌ربات بیركه‌وته‌وه كه بۆچی به‌و ئاواته نه‌گه‌یشت له‌گه‌ڵ به‌ندبێژه‌كه‌دا له نێوان گۆڕه بێ ناونیشانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار بنێژرایه؟ به‌ڵام ئه‌ویشی به نسیب نه‌بوو.