کتێبخانەکەی محەمەدی کوڕی راشد لە ئیمارات بە ژمارە

07:34 - 2022-06-16
کەلتور
627 جار خوێندراوەتەوە

خەلیل عەبدوڵڵا

رۆژی 13ی حوزەیرانی 2022 لە دەوڵەتی ئیمارات لە شاری دوبەی کتێبخانەیەکی ناوازە بەڕووی خوێنەران و توێژەراندا کرایەوە.

یەکەم:
 1 ملیۆن و سەد ھەزار کتێبی کاغەزی و ئەلیکترۆنی تێدایە بە زمانی عەرەبی و زمانەکانی تری جیھان.
دووەم:
6 ملیۆن نامەی زانستی ماستەر و دکتۆرا بە زمانی عەرەبی و زمانە جیھانییەکان تێدایە.
سێیەم: 
13 ھەزار وتار و لێکۆڵینەوەی زانستی بە زمانەکانی جیھان تێدایە.
چوارەم:
 5 ھەزار گۆڤاری زانستی بەشێوەی کاغەز و ئەلیکترۆنی کە وەک ئەرشیفێکی مێژووییە کە ماوەی 325 ساڵ دەبێت، تێیدا ھەڵگیراوە.
پێنجەم: 
35 ھەزار  رۆژنامەی کاغەزی و ئەلیکترۆنی لە سەرانسەری جیھان تێدایە.
شەشەم: 
73 ھەزار پارچە میوزیکی تێدا ھەڵگیراوە.
حەوتەم: 
57 ھەزار ڤیدیۆی تێیدا ھەڵگیراوە.
ھەشتەم:
 500 کەلوپەلی کەلەپووری دەگمەنی تێیدا ھەڵگیراوە.
نۆیەم: 
کتێبخانەکە لە حەوت نھۆم پێکدێت.
دەیەم:
 نۆ کتێبخانەی پسپۆڕی بە بەشی منداڵانیش لە خۆدەگرێت، ھەتا شوێنی یاریکردنی منداڵانیشی تێدایە.
یانزەھەم:
 لەسەر رووبەری 54 ھەزار مەتری چوارگۆشە دروستکراوە.
دوانزەھەم: 
بە گوژمەی یەک ملیار درھەمی ئیماراتی بەرامبەر بە 272 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

لە ئەمڕۆوە پێنج شەممە 16ی حوزەیرانی 2022 بەڕووی سەردانکەران و خوێنەران و توێژەراندا دەکرێتەوە.

سەرچاوە: سایتی راگەیاندنی حکومەتی دوبەی

 

 

#کتێبخانە

بابەتە پەیوەندیدارەکان