زیاتر لە ملیۆنێك و 200 هەزار لیتری بەنزینی 800 دیناری بۆ سلێمانی هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان دابینكرا.
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، دوای ئەوەی دڵنیاییماندا بەهاووڵاتیانی خۆشەویست كە وەك پارێزگای هەولێر و دهۆك بەنزین بۆ ناوچەکانی دیکەش دابین دەكریت، بەخۆشحاڵییەوە لە لایەن تیمی یەكێتییەوە لە حكومەتی هەرێم پێیانڕاگەیاندم ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشكردنی بەنزین لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دەست پێدەكات.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەوردی چاودێری دابەشكردنی دەكەین لەگەڵ تیمی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا.