هێزەكانی عیراق و ئەمریكا ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان دەستپێكرد.
غـازی فەیسەڵ، فەرماندەی خۆبەخش لە هێزی پێشمەرگە بە كوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ هێزەكانی ئەمریكا و عیراق ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان و قەرەبۆتك لە نزیك گوندی گڕاو دەستپێكرد، بۆ گەڕان بەدوای پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعشدا.
وتیشی، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا فڕۆكەی چاودێری و هەلیكۆپتەری شەڕكەری هاوپەیمانان پشتیوانی هێزە زەمینیەكان دەكەن، تائێستاش هێزەكان بەردەوامن لە گەڕان و پشكنینی ئەشكەوت و دۆڵەكانی ناوچەکە کە گومان دەکرێت تیرۆریستان خۆیان تێدا حەشار دابێت.