رافائێل نادالی چواره‌می ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی و براوه‌ی دوو گراندسلامی ئه‌م وه‌رزه رایگه‌یاند نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆنیش بكات كه سێیه‌م پاڵه‌وانێتی گراندسلامی ئه‌م وه‌رزه‌یه.
ناداڵ كه راهێنانی ده‌ست پێكردوه له‌سه‌ر یاریگا چیمه‌ن راشیگه‌یاند به‌شداری كردنی له ویمبڵدۆن پابه‌نده به وه‌ڵامی قاچی چه‌پی بۆ ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌ی بۆی ده‌كرێت.
ناداڵ وتی: نیازی ئه‌وه‌م هه‌یه به‌شداری ویمبڵدۆن بكه‌م، ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی بۆم كراوه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌و راهێنانه‌ی كردومه پێم ده‌ڵێن هیوام هه‌یه به‌شداری بكه‌م، رۆژی دووشه‌ممه گه‌شت ده‌كه‌م بۆ شاری له‌نده‌ن و به‌شداری له پاله‌وانێتی هارلینگهامی نمایشكاری ده‌كه‌م و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیش راهێنان ده‌كه‌ن.
ناداڵ راشیگه‌یاند بۆ جاری یه‌كه‌م ده‌بێته باوك و وتی: ده‌بم به باوك، رانه‌هاتوم له‌سه‌ر باس كردن له شتی تایبه‌تی خۆم، پێم وانیه هیچ شتێك له ژیانی پیشگه‌ریم بگۆڕێت.