گۆندۆگان حەزی لە راهێنانە

02:26 - 2024-06-11
وەرزش
165 جار خوێندراوەتەوە

لەچاوپێكەوتنێكی رۆژنامە نووسیدا لە پەراوێزی خۆ ئامادەكردنی مانشافتدا بۆ یۆرۆی ئایندە كە بەم نزیكانە دەستپێدەكات، كای گۆندۆگانی یاریزانی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بارسیلۆنا، وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگی رۆژنامە نووسانی داوەتەوە.
ئەمانەی خوارەوە دیارترین وەڵامەكانی گۆندۆگانن:
*كێ پاڵێوراوی سەرەكییە بۆبردنەوەی جامی ئەم یۆرۆیە؟
-فەرەنسا پاڵێوراوی سەرەكییە، بەڵام پورتوگال و ئیسپانیاو ئینگلتەراش سێ هەڵبژاردەی بەهێزی تری بەشدران.
*ئەی بۆ باسی ئەڵمانیا ناكەی؟
-ناهەقی دەكەین ئەگەر وا هەست بكەین خۆمان پاڵێوراوی سەرەكین، چونكە چەند پاڵەوانێتییەكە ئێمە لەئاستێكی باشدا نین، ئاستێكمان پیشانداوە لە ئاستی ناو و ناوبانگی ئێمەی ئەڵمانیادا نەبووە، بەڵام دەتوانین ئەم یۆرۆیە تیپێكی جیاواز بین.
*كاتێك گەنج بوویت، كام یاریزانە سەرەسامی كردبوویت؟
-رۆناڵدینهۆ.
*ئەی ئێستا كام یاریزانە یاریزانی نموونەیی تۆیە؟
-لیۆنێل مێسی.
*ئەگەر وازت لە یارییكردن هێنا حەز دەکەیت چی بكەیت؟
-حەزدەكەم ببمە راهێنەر.
*حەزدەكەی راهێنەرێكی چۆن بیت؟
-حەزدەكەم سۆزم بەرامبەر یاریزانەكانم هەبێت، زیرەكی و لێهاتووییەكی باشم لەبوراەكە و تۆپی پێدا هەبێت، دەمەوێت ئەو رێچكەیە بگرمە بەر كە چاڤی ئەلۆنسۆ لە بایەر لیڤەر كوزن گرتویەتییە بەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان