پەخشی کەناڵی گەلی کوردستان رادەگیرێت

03:07 - 2024-06-13
کوردستان
272 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ماوەی 48 سەعات پەخشی كەناڵی گەلی کوردستان رادەگیرێت و دوای ئەو ماوەیە بە کۆمەڵێک گۆڕانکاریی و بەرنامەی نوێوە دەست بە پەخش دەکاتەوە.
لەو بارەیەوە دڵبەند مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی ئاسمانیی گەلی کوردستان رایگەیاند: ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ئەوەی وەرزێکی نوێی تەلەفزیۆنی لە کەناڵی گەلی کوردستان دەست پێبکات. هەر لەو چوارچێوەیەدا سەعات 7 ی ئێوارەی ئەمڕۆ 13/6/2024 پەخشی تەلەفزیۆنەکە بۆ ماوەی 48 سەعات رادەگیریت و سەعات 7ی ئێوارەی رۆژی شەممە پەخشی کەناڵەکە دەستپێدەکاتەوە.
هەروەها وتیشی: لەوەرزی نوێدا، گەلی کوردستان 15 بەرنامەی نوێ و 15 بەرنامەی پێشووی ماوە و بەگشتی 30 بەرنامەی هەمەلایەن لە کەناڵەکە پێشکەش دەکرێن، کە زۆرێک لە بوارەکانی لەخۆگرتووە و لە رووی کوالێتی و هونەریی و بەرنامە و پێشکەشکردنەوە گۆڕانکاریی تێدا کراوە.
جەختیشی كردەوە، لەداهاتوویەكی نزیكیشدا نوێبوونەوە و گۆڕانكاریی لە وێبسایتی گەلی كوردستان و سۆشیال میدیاكانمان دەکەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان