دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵ وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم دەكات

09:18 - 2024-06-13
کوردستان
145 جار خوێندراوەتەوە

لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم بەمەبەستی پێداچوونەوە رەوانەی دیوانی چاودێریی دارایی عیراق كراوە

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران  راگەیاند، پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی عیراقەوە كردووە و پێیان راگەیاندووە كە دوای ئەوەی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئایاریان بەدەستگەیشتووە، بەمەبەستی پێداچوونەوە لیستەكەیان رەوانەی دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵ كردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی بەدواداچوون دەكەن تا مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئایار لە زووترین كاتدا دابەشكرێت.

دوای زیاتر لە دوو مانگ، رۆژی 10ی ئەم مانگە مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی نیسان خەرجكرا، پێشتریش لیواكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتبوو كە ئەوانیش لەلایەن هاوپەیمانانەوە مووچەیان پێدەدرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان