لەپێناو چارەکردنی کێشەی ئاوی چەمچەماڵ، پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ- گۆپتەپە خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەوبارەیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: بە گوژمەی زیاتر لە 78 ملیۆن دۆلار، پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ- گۆپتەپە، خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.
هەروەها وتیشی: بڕیارە لە ماوەی 730 رۆژدا تەواو بكرێت و توانای بەرهەمهێنانی 3400 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی لە یەك سەعاتدا هەیە و زیاتر لە 480 هەزار كەسیش لێی سوودمەند دەبن.