گەرمیان، كۆڕێك لەبارەی ئینسكلۆپیدیای یەكێتی-یەوە

10:29 - 2022-06-21
کوردستان
476 جار خوێندراوەتەوە

یادگار عەلی
لە گەرمیان كۆڕێك بۆ ناساندنی كتێبی ئینسكلۆپیدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەچوو.
بەئامادەبوونی لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی سنوورەکە، فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە هۆڵی هونەر لە كەلار، كتێبـی (ئینسكلۆپیدیای یەكێتی) بەئامادەبوان ناساند.
هەروەها بە وردی باسی لە هەوڵەكانی كۆكردنەوە و بەچاپگەیاندنی ئینسكلۆپیدیاكە كرد كە باس لە رووداوە گرنگەكانی مێژووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات. وتیشی: ئەو بەرهەمە لە سێ بەرگ پێكهاتووە و ماوەی نۆ ساڵ كاری تێداكراوە و چوار جار چاپكراوەتەوە. لەكۆتایی چالاكییەكەشدا؛ ئینسكلۆپیدیاكە بەسەر ئۆرگانەكانی یەكێتی و ژمارەیەك لە میوانان دابەشكرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان