فلاشی ئابووری

10:13 - 2024-07-09
ئابووری
242 جار خوێندراوەتەوە

100 دۆلار ئاستی 150 هەزاری تێپەڕاند

ل: ئابووری
نرخی دۆلار، دوێنێ هەشتی تەمووز لە بازاڕی دراوی عیراقیدا بەرز بۆوە و 100 دۆلار ئاستی 150 هەزار دیناری تێپەڕاند.
پەیامنێری بەغداد ئەلیوم دەڵێ: لە بەغدا، 100 دۆلار بە 150 هەزار و 250 دینار فرۆشراوە. ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی دۆلار لە كاتێكدایە كە پێشتر راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندبوو، كە نرخی دۆلار دادەبەزێت و نزیك دەبێتەوە لە نرخی رەسمی كە 132 هەزار دینارە.
بەغداد ئەلیوم

 

كۆمپانیایەكی ئەمریكی
600 كرێكار دەردەكات


كۆمپانیای (جۆن دێر)ی ئەمریكی تایبەت بە دروستكردنی ئامێرە كشتوكاڵییەكان رایگەیاند: نزیكەی 600 كرێكار و كارمەندی كۆمپانیاكەیان لەسەر كار لادەبەن، هۆكارەكەشی بۆ كەمیی داهات گەڕاندەوە.
ئاشكراشی كرد، تا كۆتایی مانگی ئابی داهاتوو 310 كارمەند لە دوو كارگەی ویلایەتی ئایوا و دۆبۆك و دافنبۆرت دەردەكرێن، لەگەڵ 280 كارمەندی دیكە لە كارگەیەكی كۆمپانیاكە لە ویلایەتی ئیلینۆی، ئەمەش تازەترین هەنگاوی لەو جۆرەیە كە تیایدا ژمارەیەك كرێكار و كارمەند كارەكانیان لەدەست دەدەن.

CNN

 

كرێكارانی كۆمپانیای سامسۆنگ مان دەگرن

سەندیكای كرێكارانی تایبەت بە كۆمپانیای سامسۆنگی پسپۆڕی ئامێرە ئەلەكترۆنییەكان بڕیارە بۆ ماوەی سێ رۆژ مان بگرن و داوای زیادكردنی مووچە دەكەن، بەڵام چاودێران بەدووری دەزانن، ئەو مانگرتنە كاریگەریی لەسەر بەرهەمی كۆمپانیاكە هەبێت.
سەندیكاری كرێكاریی سامسۆنگ، كە 29 هەزار ئەندامی هەیە، سەرەتای مانگرتنەكەیان لە ناوچەی هواسۆنگ، لە دووری 45 كیلۆمەتری سیئۆلەوە دەستپێدەكەن و نزیكەی پێنج هەزار كەس بەشداریی تێدا دەكەن مانگرتنەكەشیان تا رۆژی چوار شەممە دەخایەنێت
سكای نیوز




بابەتە پەیوەندیدارەکان