״بڕی یەك ملیارو 500 ملیۆن دینار، بۆ پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی تەرخان دەكرێت״

12:57 - 2022-06-21
کوردستان
319 جار خوێندراوەتەوە

د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: بەمەبەستی پەرەپێدانی زیاتری سێكتەری خوێندنی باڵا لە كوردستان و بایەخدان بە توێژەرانی زانكۆكانی كوردستان، بە پشتیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بڕیارماندا بە تەرخانكردنی بڕی یەك ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار، بۆ توێژینەوەی زانستی و ئەو توێژینەوانەی دەچنە بواری خزمەتكردن بە كێشەو بابەتە گرنگەكانی پەیوەست بە كۆمەڵگە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان