پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدی سەرکردە، کاک دکتۆر خالید

05:20 - 2024-07-09
کوردستان
219 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدی سەرکردە کاک دکتۆر خالید 

بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک کەیفی حاجی حەمە سەعید برای شەهیدی نەمر (دکتۆر خالید) مان پێگەیشت .

بۆ ئەم کۆستە پرسەو سەرەخۆشی قووڵی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و هاوبەشی خەمی ئێوەی تێکۆشەرین کە رۆڵ و پێگەتان لەخزمەتکردن بە خەباتی رزگاریخوازی کوردایەتی و قوربانیدانتان بۆ گەلەکەمان دیاروبەرچاوەو مایەی شانازیمانن .

لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات ، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت .

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان