گۆڤاری مەوداپۆلەتیك، یەكەم ژمارەی بڵاوكرایەوە

10:57 - 2024-07-11
هەمەرەنگ
114 جار خوێندراوەتەوە

گۆڤاری مەوداپۆلەتیك، گۆڤارێكی وەرزیی سیاسییە و ماڵپەڕی مەودا میدیا دەریدەكات.
مەوداپۆلەتیك، گرنگیی بە دۆسێ سیاسییە گەرمەكان دەدات و بۆ هەر ژمارەیەكی بە بەشداریی نووسەر و شرۆڤەكارە جدییەكان دۆسێكە دەوڵەمەند دەكات، لە یەكەم ژمارەیدا، هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا، بەشداریی كورد و سەركەوتنی پارتی گەلی كۆماری- جەهەپە، ناونیشانی دۆسێكەی بوو.
گۆڤارەكە جیاواز لە گۆڤارەكانی دیكە لە رێگەی نووسینەوە دەرفەتی بۆ ژن رەخساندووە، ناوەندی راپەڕینی رێكخراوە دیموكراتییەكانی یەكێتی مەراسیمێكی سازكرد بۆ ناساندن و بە دیاری بەخشینی گۆڤارەكە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان