بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری فازڵ نەجم ئەحمەد
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (فازڵ نەجم ئەحمەد) برای خوالێخۆشبوو لیوا نازم کەرکوکی-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی