بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە كە لە ویندۆزدا روویدا و كێشەی بۆ ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپیوتەری كۆمپانیا جیهانییەكان دروستكرد، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت 23 ملیار دۆلار زیانی پێگەیشت و كۆمپانیای (كراود سترایك)یش كە بەرپرسی یەكەمە لە دروسبوونی كێشەکە 20 ملیار دۆلار زیانی پێگەیشت.
راپۆرتەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، دوای سەرهەڵدانی ئەو كێشەیە و لەگەڵ كرانەوەی بازاڕی پشكەكاندا، پشكی هەریەكە لە مایكرۆسۆفت و كراود سترایك زۆر بە توندی دابەزی.
ئیندیپێندنت