هەڵبژاردە لەشیعری شاعیرانی هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ

11:55 - 2024-07-25
ئەدەب و هونەر
108 جار خوێندراوەتەوە

وەرگێڕانی لەعەرەبییەوە:
ئاوات حەسەن ئەمین

 

 
‎شاعیری فەرەنسی سیلی برۆدۆم
‎لەساڵی 1839 لەپاریس لەدایک بووە و لەساڵی 1907 لەشاتینی مالابری لەفەڕەنسا کۆچی دوایی کردووە. ‎سەرەتا بەخوێندنی ئەندازیاریی دەستی پێکردووە و مەبەستی بووە شیعری زانستی بنووسێت. ‎بەڵام گیرۆدەبوونی بەنەخۆشی لەچاوەکانیدا وای لێکرد واز لەو خولیایەی لەخوێندنی ئەندازیاریی بهێنێت رووبکاتە خوێندنی یاسا ودواتر ئەدەبیات .
‎وەکو هەواداری قوتابخانەی برناسییە ناسراو لەشیعرەکانیدا گرنگی بەبواری فەلسەفە و زانست دەدا. ‎هەروەها لەپاڵ نووسینی شیعردا وتاریشی دەنووسی وزیاتر دەرکەوت وناسرا کەسان ـ بیف گرنگیی بەیەکەم کۆمەڵە شیعریدا.
‎یەکەم کەسیشە کەخەڵاتی نۆبڵی پێ بەخشرا ،ئەو خەڵاتەشی لەپای داهێنانە گرنگەکانی بوو لەنووسینی شیعردا و پێداگریی بوو لەسەر بەها باڵاکان و کارامەییە هونەرییەکەی لەیەک کاتدا،
‎هەردوو سۆز و هزری لە کارەکانیدا کۆ کردبوەوە.
‎گوڵدانە درز بردووەكه
‎یەک بەرکەوتنی بەئاستەم
‎لەباوەشێنی دەستەوە
‎بەس بوو بۆ ئەوەی پارچەیەکی بچووک لەم گوڵدانە بشکێنێ
‎کە ئێستا گوڵەکان تیایدا تواونەتەوە .
‎ئەو بەرکەوتنە بچووکە
‎هیچ دەنگێکی دەرنەکرد
‎وەلێ درزێکی بچووکی وەک تاڵە موویەک تێکرد
‎کە بەئاستەم دەبینرا.
‎وردە وردە لەدیواری گوڵدانەکەدا گەورە بوو
‎ئاو لێوەی دزەی کرد ‎و
‎ئیتر پەلوپۆی گوڵەکان و وشکبوون.

‎ئێستا کەس ناتوانێت
‎ئەو راستییە فەرامۆشبکات
‎هەموو دەڵێن
‎دەستکاری مەکەن
‎چونکە درزی بردووە ..!

‎زۆرجاریش واڕێک دەکەوێ
‎ئەودەستەی کەسێک خۆشی دەوێ
‎کونێکی بچووک دەکاتە دڵەوە و
‎زامداری دەکات.
‎دوایی بە ئەسپایی
‎درزێکی نەبینراو
‎دروست دەکات
‎ئیتر گوڵی خۆشەویستییە جوانەکە دەمرێت.

‎سەرچاوە: قصائد من شعراء جائزة نوبل
إختارها وترجمها د. شهاب غانم مارس 2009

بابەتە پەیوەندیدارەکان