تورکیا بۆ یەکەمینجار گوندی مرێبای لە سنووری شێخان بۆردومان دەکات

09:38 - 2024-07-26
جیهان
227 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، گوندی مرێبای سەربە ناحیەی  قەسرۆک لە سنووری قەزای شێخان بۆردومانکرد، ئەوەش یەکەمجارە تورکیا ئەو سنوورە بۆردومان دەکات، لەدوای ئۆپراسیۆنەکانییەوە بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان کە لە ١٥ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە.

گوندی مرێبا گوندێکی ئاوەدانە و زیاتر لە ١٥ ماڵی تێدایە و ٥٢ کیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دھۆکەوە دوورە.

بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی بەسروشت و ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە، ھەروەھا ترس و دڵەڕاوکێی لەناو دانیشتوانی سنوورەکە بڵاوکردووەتەوە.

#بۆردومانی توركیا

بابەتە پەیوەندیدارەکان