سوپاس و پێزانین

12:43 - 2024-07-28
کوردستان
271 جار خوێندراوەتەوە

بەناوی كەسوكارو كوڕان و كچانی خوشكمانەوە؛ سوپاسی بێپایانی بەڕێزانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی (ی.ن.ك) و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەكان و نوێنەرانی دامودەزگا حكومییەكان، كەسایەتی و نوێنەرانی چینوتوێژەكان، خزمان و دۆستان و هاوڕێكانمان دەكەین، كە بەشدار و هاوخەمی كۆچی دوایی خوشكمان (بەهێ سلێمان عەبدوڵڵا) بوون چ بە پەیام و تەلەفۆن و چ بە بەشداریی راستەوخۆی پرسەكەمان، بەشدارییان لە خەم و پەژارەیان كەمكردینەوە.
خودا لە دۆستایەتی و هاوسۆزییان كەم نەكاتەوە و هەمیشە دووربن لە بەڵا و خەم، كۆچكردووی هەموو لایەكیش جێگایان بەهەشتی بەرین بێت.

كافیە سلێمان 
لەگەڵ رێز و سوپاسی خانەوادەكەمان

بابەتە پەیوەندیدارەکان