لە میدیای ئەڵمانیاوە

12:45 - 2024-07-28
جیهان
112 جار خوێندراوەتەوە

ئیسلامی سیاسی دەیەوێت دیموكراسی ئەڵمانیا تێك بدات
لەدوای ئەوەی پۆلیسی ئەڵمانیا بە تۆمەتی پەیوەندیی بە حزبوڵڵای لوبنانی، مەڵبەندی ئیسلامی IZH شاری هامبۆرگی داخست، لەسەر ئەم هەنگاوە رۆژنامەی فرانكفۆرتە ئەلگێماینە رەخنە لە وەزیری ناوخۆ دەگرێت كە هەنگاوێكی درەنگ وەختیان ناوە و نووسیویەتی: گروپێك لەژێر دەمامكی ئایینیەوە بانگەشەی سوكایەتی بە مرۆڤایەتی دەكەن و دەستوور پێشێل دەكەن، ئەوان لەناو كۆمەڵگەی ئەڵمانی جێگەیان نابێتەوە، ئەمە ئەوانە ناگرێتەوە كە بیروباوەڕی ئاینەكەیان بۆ خۆیانە و خەڵكی تر ئازار نادەن. 
رۆژنامەی Frankfurter Allgemeine  

 روسیا بەنیازە پەلاماری ئەڵمانیا بدات
بەرپرسێكی باڵای سوپای ئەڵمانیا بۆ رۆژنامەی ساكسیشە، ئاشكرایكردووە كە روسیا پلانی ئەوەی هەیە لە پێنج، شەش ساڵی داهاتوودا پەلاماری ئەڵمانیا بدات و لەئێستاوە خۆی بۆ ئامادەدەكات.
 ئەو بەرپرسە بەپێی داتاو زانیاری كە لە دامەزراوە نهێنییەكان دەستیكەوتووە، وتەیەتی: سوپای روسیا ساڵانە 1500 تانك و زریپۆش زیاد دەكات و هەوڵی بەهێزكردنی دەدات. 
رۆژنامەی Sachsische Zeitung 

سوپای ئەڵمانیا توانای بەرگریی خۆی بەهێزدەكات
رۆژنامەی هاندلسپلات راپۆرتێكی وەزارەتی بەرگری دەستكەوتووە كە لایەنەكانی حكومەت لەسەر پرۆژەیەك رێككەوتون بۆ بەهێزكردنی توانای بەرگری لە مەترسی هەر دەستدرێژییەكی دەرەكی.
 ئەو پرۆژەیە بریتییە لە دامەزراندنی چەند كارگەیەكی تازەی دروستكردنی چەك و پێداویستی سەربازی و دامەزراوەی نوێ، كارگەكانی تریش راسپێردراون بۆ دروستكردنی ماكینەو تەكنەلۆژیای سەربازیی نوێ و سیستەمی بەرگریی مۆدێرن، لەلایەكی تریشەوە ئەڵمانیاو بەریتانیا رێككەوتنێكیان مۆركردووە بۆ بەرگریی هاوبەشی نێوانیان لەدژی هەر مەترسییەكی جەنگ.
رۆژنامەی . Handelsblatt

 

بڕیاری هەڵبژاردنی گشتی درا
ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی فیدراڵ رۆژی 28ی ئەیلولی ساڵی داهاتووی دەستنیشانكرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان.
ئۆلاف شۆڵز راوێژكاری ئەڵمانیا ئاشكرایكرد كە خۆی بۆ خولی داهاتووش كاندید دەكاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی  DPA

دوو دەزگای میدیایی داخران
پۆلیسی ئەڵمانیا لەیەك كاتدا هەڵیكوتایەسەر بارەگای گۆڤاری كۆمپاكت Compact  و كۆمپانیای كۆنبست فیلم بۆ فیلمسازی.
 بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانی بێت كە تەلەفزیۆنی زێد دی ئێفی فەرمی ئاماژەی پێكردووە، ئەو دوو دەزگایە زمانحاڵی بیری توندڕەوو رەگەزپەرستین و ئامانجیان ئاژاوەنانەوەو دووبەرەكییە لەناو كۆمەڵگەدا، ئەمەش لەگەڵ دەستوورو دیموكراتیی وڵاتدا ناگونجێت. 
  ZDF Tv  

بابەتە پەیوەندیدارەکان